راپۆرتێک سەبارەت بە زیندانەکانی عێراق بڵاو دەبێتەوە

0

نوچەنێت-گاردیان

ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە زیندانەکانی عێراق، راپۆرتێکیشی بڵاو کردۆتەوە و دۆخی ناو زیندانەکانی ئەم وڵاتە بە سامناک و شەرمهێنەر وەسف دەکات.

ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ عێراقی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە کەسانی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشی لە دۆخێکی خراپ و نالەباردا ڕاگرتووە.

ئەم رێکخراوە جیهانیەی مافەکانی مرۆڤ هەروەها دەڵێت: عێراق ژنان و منداڵان و پیاوان لە ژوورە تاکەکسیەکان بە بێ ئەوەی سەرەتاییترین پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکات، زیندانی کردووە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بە بێ ئەوەی ئاشكرای بکات، ئەم وێنانەی چۆن دەستکەوتووە رایگەیاندووە، ئەم وێنانە هی زیندانەکانی پارێزگای نەینەوان.

ئەم  گرتوخانانە لە دوای تێکشكانی داعش لە لایەن هێزەکانی عێراقییەوە، دروست کراون.

عێراق بە فەرمی لە بارەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هەڵوێستی وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com