ترەمپ بڕیاری دەرکردنی پەنابەرانی دا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرۆکی ئەمریکا، کە لە میانی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڵێنی دابوو بە توندی مامەڵە لە گەڵ پەنابەرانی نایاسایی بکات، جارێکی دیکە جەختی کردەوە لە دوای  بۆنەکانی سەربەخۆیی ئەمریکا، پرۆسەی دەرکردنی ئەم پەنابەرانە دەستپێدەکات.

بڕیار وابوو دەستگیرکردنی و دەرکردنی پەنابەرانی نایاسایی لانی کەم لە دە شاری گەورەی ئەمریکا دەستپێبکات، بەڵام کاردانەوەی توندی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە.

ترەمپ لەم بارەوە رایگەیاند، ئەم پلانە ناکرێ ناوی هێرشێ لە سەر دانێین و دەبێ ئەو کەسانەی، کە بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە نا وخاکی ئەمریکاوە، بە زووترین کات بگەڕێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com