نوچەنێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6-7-2019، خێزانی یه‌كه‌می سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له وڵاتی نه‌مسا كۆچی دواییكرد.
نووسینگەی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند “شەوی رابردوو “هێنرێتا پیرە” هاوژینی یەكەمی سەعدی پیرە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە وڵاتی نەمسا كۆچی دواییكردووە”.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەكەی سەعدی پیرە، دوای ناشتنی كۆچكردوو لەدەرەوەی وڵات لە هەرێمی كوردستانیش پرسەی بۆ دادەنرێت.
