نوچەنێت-ئاژانسەکان
موحسین رەزایی، سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران، بە ئاماژەدان بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەم وڵاتە لە لایەن بەریتانیاوە، هەڕەشە لە بەریتانیا دەکات.
موحسین رەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ٥ـی جولای، لە تویتێکدا نووسی: ئەگەر بەریتانیا کەشتیە ئێرانییەکە ئازاد نەکات، ئەرکی دەزگاکای رێژیمی ئێرانە، کە هەڵوێستی هاوشێوەی بگرنە بەر و دەست بە سەر نەوتهەلگرەکانی بەریتانیادا بگرن.
رەزایی لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی دەڵێت “کۆماری ئیسلامی بە درێژایی تەمەنی خۆی هیچ کات لە شەڕ و ئاڵۆزی دەستپێشخەر نەبووە، ئەگەریش پێویست بکات وەڵامی ستمکاران و یاخیبووان دەداتەوە”.