دەروازە سنوریەکانی عێراق – سوریا دەکرێنەوە

0

نوچەنێت-الاخبار

سەرچاوە دیپلۆماسیەکانی سوریا دەڵێن، دەروازەی سنووری القائم-البوکمال لە نێوان سوریا و عێراق دەکرێتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەم دەروازە سنووریە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە.

بڕیاری کردنەوەی ئەم دەروازە سنووریە دوای ئەوە دێ، کە بەرپرسانی باڵای سەربازی سوریا، عێراق و ئێران، مانگی مارسی رابردوو لە دیمەشق کۆبوونەوە و بڕیاری هاوبەشیان لەم بارەوە دا.

لە گەڵ ئەوەی، کە چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاندووە، بڕیاری داخستنی ئەم دەروازە سنوورییە بە هۆی گوشاری ئەمریکا و باری ئەمنی سنوورەکان بووە، بەرپرسانی عێراقی دەڵێن “بەغدا گرنگی تەواو بە پەیوەندیەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com