نوچەنێت-بغداد الیوم
دوابەوای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە گروپە میلیشییایەکانی حەشدی شەعبی، ڕەوتی سەدر بڕیاری دا، کە لە سەرتاسەری عێراق سەرجەم بنکە سەربازیەکانی خۆی دابخات.
بەڕێوەبەری گشتی سرایا السلام، باڵی سەربازی ڕەوتی سەدر، لە دووتوێی راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: بە ئاراستەی پەیڕەوکردنی بڕیاری سەرۆکوەزیران، سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازیەکانمان دادەخەین.
پێشتریش صفاء التمیمی، گوتەبێژی سرایا السلام، لە پەیامیکی تویتەریدا رایگەیاندبوو، کە دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران، سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازیەکانمان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق دادەخەین.
عادل عەبدولمەهدی، مۆڵەتێکی یەک مانگەی دیاری کردووە، کە بەو پێیە گروپەکانی ژێر چارتی حەشدی شەعبی دەبێ لە ماوەی سی ڕۆژدا یان دەبێ چەکەکانیان دابنێن یان دەبێ بە فەرمی ببنە بەشێک لە پێکهاتەی سیاسی و سەربازی عێراق.