کاتی یەکەم گەشتی کاروانی حاجیان دیاریدەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ـی ئەم مانگەدا، گەشتی یەکەمین كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەكات.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند “پێویستە سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان، کە ناویان دەرچووە بۆ حەجی ئەمساڵ لە ئامادەباشیدابن، چونکە لە ١٠بۆ ١٥ـی ئەم مانگەدا، گەشتی یەکەمین كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەكات و ماوەی گەشتە کەشیان کەمتر نییە لە ٣٥ ڕۆژ”.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکات، سەرجەم گەشتەکانی حاجیانی هەرێم، گواستنەوەیان لەڕێگەی فڕۆکەوە دەبێت، لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی. دەشڵێت “ئەمساڵ نزیکەی دوو هەزار حاجی لە پشکی هەرێم زیادکراوە و ئێستا ڕێژەکە بەگشتی بووتە حەوت هەزار حاجی”.   

نەبەز ئیسماعیل گوتیشی “ساڵانی ڕابردوو بۆ وەرگرتنی ڤیزەی حەج، دەبوایە حاجیان خۆیان سەردانی بەغدایان بکردایە و لە بەغداشەوە بچنە وڵاتی ئوردن، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، وەکو ئاسانکارییەک لیژنەیەکی تایبەت هاتوونەتە شاری هەولێر و لە هەولێر ڤیزەی حەج وەردەگیرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com