نوچەنێت-بی بی سی
هێزی دەریایی بەریتانیا دەستی بە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت.
دەوڵەتی خۆجێی جبل الطارق لە بەیانێکدا رایگەیاند، کە هیزی دەریایی بەریتانیا دەستی بە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیرانیدا گرتووە، کە ویستوویەتی نەوت بەرەو سوریا بگوازێتەوە.
بە گوێرەی بەیانی ئەم دەوڵەتە خۆجێییە، بەڵگەی تەواو لە بەردەستدان، کە ئەم کەشتییەی ئێران ویستوویەتی بەرەو سوریا بروات.
ئەم ڕووداوە وەک هەوڵێک بۆ پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و گەمارۆکانی یەکێتی ئەرووپا بۆ سەر سوریا هەژمار دەکرێت.