لاڤرۆڤ: کوردەکان هەوڵی دابەشکردنی خاک دەدەن

0

نوچەنێت-روسیاالیوم

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی روسیا دەڵێت، ئەمریکا بە رێگەی هێزە کوردیەکانی سوریا، هەوڵی دابەشکردنی خاکی ئەم وڵاتە دەدات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە گەڵ ئەمینداری گشتیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، داوای لە ئەمریکا کردووە، کە واز لە پیلانی دابەشکردنی خاکی سوریا بێنێ.

لاڤرۆڤ هەروەها گوتی: لە گفتوگۆ و دیدارەکانمان لە گەڵ لایەنە کورد و عەرەبەکان، جەختمان لە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا کردۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی روسیا هەروەها دەڵێت “ئەمریکا بە رێگەی کوردەکانەوە، کە پلانی دامەزرانی کیانی خۆیان هەیە، مەترسی بۆ سەر ئایندەی یەکپارچەیی سوریا دروست کردووە و مۆسکۆ لەم بارەوە نیگەرانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com