ئیسرائیل و سعودیە رێککەوتن واژۆ دەکەن

0

نوچە-قطرە

سەرچاوە عەرەبیەکان ئاشكرای دەکەن، هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و سعودیە بە دوای رێککەوتنێکی سەربازیەوەن، کە بەو پێیە ئیسرائیل لە سەر خاکی سعودیە بنکەیەکی سەربازی بکاتەوە.

سەرچاوەکان ئەوە دەخەنە روو، کە ئیسرائیل لە هەوڵدایە پێگەیەکی ئاسمانی لە باکوری سعودیە بکاتەوە تا لەم رێگەوە بتوانێ  ئاسانکاری بۆ گەشتی فڕۆکە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچەکە بکات.

بە گوێرەی میدیا عەرەبیەکان، ێجگە لە کردنەوەی ئەم بنکە ئاسمانییە، هەردوو لایەن لە هەوڵدان  لە سەر دانانی دام و دەزگای هەواڵگری و ئەمنی و چاودێری لە لایەن ئیسرائیلەوە، بگەنە رێککەوتن.

ئیسرائیل بۆ چەند مانگێکە داوای لە سعودیە کردووە، کە ناوچەیەکی رادەست بکات تاکو بنکە سەربازیەکەی خۆی تیادا بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com