نوچەنێت: تایبەت
چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، یۆئێن بە سروشتی خۆی، کە چووبێتە ناو هەر کارێکەوە زۆر سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام لەم پرسە هەست دەکرێ جددییەتێکیان هەیە بۆ جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەوڵێکی جددی هەیە بۆ یەکلاکدنەوەی کۆی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ئەویش لە چارەسەرکردن و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقە، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی یۆئێن گەیشتنە عێراق و لەگەڵ بەرپرسەباڵاکانی عێراق و هەرێم کۆبوونەوە، بەڵام پێدەچێ چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بکەن تاکوو بە جددی تر کار لەسەر پرۆسە کە بکەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، حەسەن بارام، چاودێری سیاسی کورد، لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە رایگەیاند: لە راستیدا دوو هەوڵ هەیە بۆ ئەو مەبەستە، لە لایەک پارتی و یەکێتی سەرقاڵی کۆمەڵێک بەرنامەن و لە گە حکومەتی عێراقیش لە سەر خەتن بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆی ئەو ناوچانە و دواتر هەنگاونان بە ئاراستەی راگرتنی هاوسەنگی.
حەسن بارام دەشڵێت، هێزە سیاسییەکانی کوردستان، بەغدا و لایەنەکانی کەرکوک و یۆئێن، لە گفتوگۆدان. هەروەها یۆئێن بە سروشتی خۆی، کە چووبێتە ناو هەر کارێکەوە زۆر سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام لەم پرسە هەست دەکرێ جددییەتێکیان هەیە بۆ جێبەجێ کردنی کۆمەڵێک خاڵ، کە لە قۆناغی یەکەم ئاسایی کردنەی خۆی ئەو شارو شارۆچکانە، کە ئەمە بە دیاری کراوی کەرکوک. هەروەها دواتر بە گوێرەی دەستووری عێراق هەوڵ بدرێت ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت.
ئەو چاودێرە سیاسیییە پێیوایە ئەو هەوڵانە دڵخۆشکەرن، بەڵام کاری سەرەکی و گرنگ ئەوەیە کورد خۆی یەکدەنگ بێت، کە یەک بەرنامە و پلان و ستراتیژی هەبێ، بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ یۆئێن و بەغدا بۆ چارەسەری دۆخی ئەو ناوچانە و هاوسەنگی راگرتن. ئاماژەی بەوەشدا، کە “ناتەبایی هێزە کوردییەکان بە تایبەتی پارتی و یەکێتی، کێشەکانی ئەو ناوچانە ئەوەندەی دیکە ئاڵۆز دەکات.