یەکێتی و پارتی رێککەوتن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە حزبەکی لەگەڵ پارتی لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ڕۆژی١-٧-٢٠١٩ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک، کۆبوونەوە و دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایانگەیاند، کە بیروبۆچوونەکانیان لە بارەی دانانی پارێزگاری کەرکوک لەیەکەوە نزیکن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زکری ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند “لە کۆبوونەوەی ڕابردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە و میکانێزمێکیشیان داناوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، رێککەوتن”.     

سەبارەت بە ناوی کاندیدەکانی بۆ پارێزگاری کەرکوک، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاشکرایکرد “یەکێتی ناوی دوو کاندیدی نوێی بۆ پارێزگاری کەرکوک پێشکەشی شاندەکەی پارتی کردووە”.  

زکری ئەحمەد، گوتیشی “بەم نزیکانە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە ئەنجامدەدات، میکانزمێکی داناوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستە وەزارییەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، بۆیە لە ماوەی یاسایی خۆیدا پێش ١٢ی مانگ کابینەی نوێی حکومەت ڕادەگەیێنرێت و پەرلەمان متمانەی پێدەدات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com