نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنی قوتابییە یەکەمەکانی 9 بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “شانازی دەکەم بەوەی کە کەسی وەک ئێوە لە وڵاتەکەمان هەڵدەکەوێت، کە هیوا بە نەوەی ئێستا و داهاتوومان دەبەخشێت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنی قوتابییە یەکەمەکانی 9 بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە هەولێر، گوتی “کاتێک بەشداری لە بۆنەی سەرکەوتنی گەنجی وەک ئێوەدا دەکەم، تا بڵێی هەست بە خۆشحاڵی دەکەم. دەزانن بۆ؟ چونکە شانازی دەکەم بەوەی کە کەسی وەک ئێوە لە وڵاتەکەمان هەڵدەکەوێت، کە هیوا بە نەوەی ئێستا و داهاتوومان دەبەخشێت”.
دەقی گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
قوتابيان و خوێندكارانى خۆشه‌ويست،
رۆژتان باش،
هه‌موولایه‌كتان به‌خێر بێن..
زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ به‌شدارى له‌م بۆنه خۆشه‌ى ئێوه‌ى خوێندكار و قوتابيى خۆشه‌ويستى كوردستاندا ده‌كه‌م. سه‌ركه‌وتنتان مايه‌ى شادى و شانازييه. له دڵه‌وه، به‌گه‌رمى پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشيتان لێ ده‌كه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
كاتێك به‌شداری له بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌نجی وه‌ك ئێوه‌دا ده‌كه‌م، تا بڵێی هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌م.
ده‌زانن بۆ؟ چونكه شانازى ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه‌سی وه‌ك ئێوه له وڵاته‌كه‌ماندا هه‌ڵده‌كه‌وێت كه هیوا به نه‌وه‌ی ئێستا و به نه‌وه‌ی داهاتوومان ده‌به‌خشێت. سه‌ركه‌وتنی ئێوه وه‌فادارييه بۆ نه‌وه‌ی پێش خۆتان، بۆ كه‌سوكارتان. بۆ مامۆستا و هه‌ر كه‌سێكی تر كه له‌م قۆناغه‌ی ژیاندا یارمه‌تی داون.
پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له مامۆستايان و له دايكوباوك و خانه‌واده‌كانتان ده‌كه‌م، كه له‌گه‌ڵتان ماندوو بوون و هاوكارييان كردن. ئێوه شهونخوونيتان كرد، ماندوو بوون، شه‌و و ڕۆژتان خسته سه‌ر يه‌ك و به‌شێكى گرنگتان له خه‌ونى سه‌ركه‌وتن، كرده ڕاستى له‌م ڕۆژه‌دا.
له‌م جۆره كات و بۆنانه‌دا بیر له ڕابردووی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌مه‌وه. به‌خۆم ده‌ڵێم: خۆزگه ئه‌وانه‌ى كه بۆ دابینكردنی ئێستامان ژیانی خۆیان به‌خت كرد، ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگی خۆشی و سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌دا به‌شدار بوونایه. ئه‌وان ئێستا گيانيان شاده كه قوربانیدانیان به وهفاداريى ئێوه‌ی خۆشه‌ویست پاداشت دراوه‌ته‌وه.
ئێوه سه‌ركه‌وتووانه قۆناغێكى گرنگى خوێندنتان تێپه‌ڕاند، ئێستا پێ ده‌نێنه قۆناغێكى ديكه‌ى گرنگى خوێندن و ژيانه‌وه. له خوێندنى زانكۆييدا، پسپۆڕى و تايبه‌تمه‌ندى ده‌خوێنن. خۆتان به زانست و زانين پڕچه‌ك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر يه‌كه‌تان له بوارێكى تايبه‌تدا خزمه‌ت به كوردستان و خزمه‌ت به مرۆڤايه‌تى بكات.
كوردستان چاوى له سه‌ركه‌وتنى ئێوه‌يه. چاوى له پێگه‌يشتن و خزمه‌تى ئێوه‌يه، هيواى پێتانه. ئومێدى له‌سه‌ر لێهاتوويى و توانا و زيره‌كيى ئێوه، بنيات ناوه. ئاينده چاوه‌ڕێتانه. وه‌ك چۆن ئێوه له قۆناغى ڕابردوودا سه‌ركه‌وتن، چاوه‌ڕوانین له قۆناغى داهاتووشدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
ئازيزان،
بێگومان ئێوه، وه‌ك هه‌موو هاووڵاتییه‌ك، شايانى ژيان و دۆخێكى چاكتر، شانسێكى باشتر و ژينگه‌يه‌كى پهروهردهييى له‌بارترن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێكى ئێستا له‌گه‌ڵ ڕابردوودا بكه‌ن، ده‌بينن كه وێڕاى هه‌موو سهختييهكيش، ئێوه شانسێكى باشتان هه‌بووه.
نه‌وه‌كانى پێش ئێوه، باوك و باپيرانمان هه‌رگيز ئه‌م شانسه‌ى ئه‌مڕۆى ئێوهيان نه‌بووه. ئه‌وان به خوێن و به گيان به‌رگرييان له كوردستان ده‌كرد. هه‌موو خهونيان ئه‌وه بوو له‌سه‌ر خاك و زێدى خۆيان، ئازاد و به سه‌ربه‌رزى بژین. به‌رده‌وام له كۆڕى خه‌بات و تێكۆشان و پێشمهرگايهتيدا بوون، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له نيشتمان بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ ئێوه‌ى نه‌وه‌ى تازه، بهێننه دى.
ئه‌وان قوربانييان به ژيان و به سه‌روماڵى خۆيان دا، بۆ ئه‌وه‌ى ئێوه و هاوپۆلانتان بتوانن له كه‌شێكى دروست و له‌باردا بخوێنن و سه‌ركه‌وتوو بن. بۆيه ده‌بێ زۆر باش نرخى ئه‌مڕۆ بزانن. ده‌بێ هه‌ميشه به خوێندن و فێربوون، به زانست و زانين، به سه‌ركه‌وتن و خزمه‌ت، پاداشتى خه‌بات و تێكۆشان و قوربانيدانى ئه‌وان بده‌نه‌وه. ئێمه هه‌موومان قه‌رزارى ئه‌وانين.
به‌شێكی زۆری ئه‌م گه‌له له مه‌ینه‌تی و هه‌ڵاتن و كۆڕه‌و و بۆمبارانكردن و ئه‌نفال و زیندان و نه‌هامه‌تییه‌وه، تازه به‌تازه هه‌نگاوی به‌ره‌و ژیانێكی ئاسووده‌تر ناوه. هیوای ئێمه و هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌م گه‌له، به گه‌نجانى وه‌ك ئێوه دێته دی.
خۆشه‌ويستان،
زانست و زانين، بناغه‌ى ژيانێكى سه‌رده‌ميانه‌ى پێشكه‌وتوون. نه‌خوێنده‌وارى و نه‌زانين و دواكه‌وتوويى، كوشنده‌ترين ده‌رد و په‌تاى گه‌لانن. ڕزگارى و سهرفرازيى گه‌لان، له زانست و زانيندايه.
هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكى ئێوه له خوێندندا، هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ژيانێكى سه‌رده‌ميانه‌ى پێشكه‌وتوو. هه‌نگاوێكه به‌ره‌و بنياتنانى دواڕۆژێكى گه‌شتر. بۆيه داوا و ئامۆژگاريمان بۆ ئێوه (خوێندن، خوێندن و خوێندنه). سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یه‌كێك له ئێوه، سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه له هه‌ر شوێنێك بین.
هه‌موومان بينیمان، زياتر له پێنج ساڵى ڕابردوو، دۆخێكى سه‌خت و ئاڵۆزمان له هه‌رێمى كورستان به‌ڕێكرد. شه‌ڕ و كێشه و قه‌يران، هه‌موو جومگه‌كانى ژيانی سست و په‌رێشان كردبوو، زۆربه‌ى كار و پڕۆژه په‌كيان كه‌وتبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆسه‌ى خوێندن و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان نه‌وه‌ستا.
ڕۆڵه قاره‌مانه‌كانى كوردستان، پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش و خۆبه‌خشان، مه‌ردانه له به‌ره‌ى جه‌نگدا، به‌رگرييان ده‌كرد، مامۆستايانيش له پۆل و هۆڵه‌كانى خوێندندا، وانه‌يان ده‌گوته‌وه. دڵسۆزانه ڕووبه‌ڕووى دۆخه‌كه بوونه‌وه. وێڕاى هه‌موو سهختييهك، نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى خوێندن په‌كى بكه‌وێت. بهرگهيان گرت و به‌رده‌وام بوون له فێركردنی قوتابیانی خۆشه‌ویست.
لێره‌دا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پيرۆزى شه‌هيدان داده‌نه‌وێنين. ئه‌وانه‌ى سنگيان دايه به‌ر گولله، بۆ ئه‌وه‌ى ئێوه بتوانن بخوێنن. بۆ ئه‌وه‌ى ژيان له‌م وڵاته‌دا نه‌وه‌ستێت.
ڕێز و سوپاس، پێزانين و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه دووپات دهكهينهوه كه ئه‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و تێگه‌يشتنيان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو. نه‌يانهێشت ڕۆڵه‌كانى كوردستان له په‌روه‌رده و فێربوون داببڕێن، سوپاسیان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
ئازیزان،
دواى شه‌ڕ و ئاڵۆزی، ئێستا قۆناغێكى تازه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێده‌كات. به ئومێده‌وه له داهاتوو دهڕوانين و به متمانه و بڕوايه‌كى زياترهوه هه‌نگاو ده‌نێين. كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى په‌روه‌رده بۆ منداڵه‌كانمان به كچ و كوڕه‌وه بڕه‌خسێت.
له چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بين تا سيسته‌مێكى پهروهردهييى تۆكمه و سه‌رده‌ميانه جێ‌گير ده‌كه‌ين. هه‌رچى له توانادا بێت، سوود له پلان و په‌يڕه‌و و به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى تازه به باش‌ترين شێوه بۆ په‌روه‌رده و فێركردن، وهردهگرين. په‌ره به هه‌موو بواره‌كانى خوێندن له هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و كه‌رتی تايبه‌تيدا ده‌ده‌ين.
ده‌بێ سيسته‌مى پهروهردهييمان زياتر له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ويستى و وابهستهيى به نيشتمانهوه، هه‌ستى به‌رپرسياريه‌تى و بڕوابه‌خۆبوون، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، فرهڕهنگى، ژينگه‌پارێزى و ژياندۆستى، پهرهپێبدهين. ده‌بێ فێربوون و زانست و پێشكه‌وتن، وه‌ك به‌هايه‌كى به‌نرخى مرۆڤايه‌تى، ببينرێت.
ويست و ئاره‌زوومان بۆ سه‌ركه‌وتن له خوێندن، بۆ ئاستێكى به‌رزى زانست و زانين، بێ سنووره. سه‌رباری هه‌موو جیاوازیمان، شایسته‌ی داهاتوویه‌كی باشترین بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌ی ئاینده‌مان.
سه‌ركه‌وتنی نه‌وه‌ی تازه له خوێندن و فێربوون و شاره‌زایی له زانست، ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌ندازیاری، پزیشكی، كۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، مێژوو، بابه‌تی په‌یوه‌نديی مرۆڤایه‌تی، فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به دڵنیاییه‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر ده‌بات. ئاينده بۆ ئێوه و له ده‌ستى ئێوه‌دايه.
خۆشحاڵين كه ئاماره‌كانی ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى زياترى سه‌ركه‌وتن نيشان ده‌ده‌ن. به‌ڕێوه‌بردن و ته‌كنيكى باشتر له به‌ڕێوه‌چوونى تاقيكردنهوهدا به‌كارهاتووه. خوێندن بۆ نێر و مێ جياوازى نه‌ماوه و چوونه‌به‌ر خوێندن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌ك يه‌كه. نزيكه‌ى له سه‌تا شه‌ستى ڕێژه‌ى مامۆستايان، ئافره‌تن. ئه‌مانه هه‌موو هه‌نگاوى دڵخۆشكه‌رن، به‌ڵام بێگومان چاومان له ئاستى به‌رزتر و له كواليتيى باشترى خوێندن و فێركردنه.
ده‌بێ بايه‌خ و گرنگيى زياتر به خوێندنى پيشه‌يى بدرێت و بواره‌كانى خوێندن به‌پێى پێداويستيى هه‌رێمى كوردستان و بازاڕى كار ئاراسته بكرێن. تايبه‌تمه‌ندى و پسپۆڕى به‌پێى پێداويستى فراوان بكرێن و پلانى باشتر بۆ به‌ش و پسپۆڕى و بوارى خوێندن ده‌ستنيشان بكرێن.
لێره‌دا ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌ت و وه‌زيرى په‌روه‌رده به‌ڕێز د. پشتوان سادق، تيمى وه‌زاره‌ت به هه‌ر هه‌موویانه‌وه یه‌ك به یه‌ك، سه‌رجه‌م مامۆستايان، سه‌رپه‌رشتيار و په‌روه‌رده‌كار و دايكان و باوكان ده‌كه‌م، هه‌وڵ و ماندووبوون و شهونخوونييان، به‌رز ده‌نرخێنم.
دووباره لێره‌وه پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له هه‌موو قوتابيان و خوێندكارانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌م كه له به‌شى زانستى، وێژهيى، بنه‌ڕه‌تى، پيشه‌يى، بازرگانى، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار، خوێندنى ئايينى و نابينايان، له ڕيزبه‌ندى پله يهكهمهكانن له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان .
هيوادارم نمووی ئێوه ڕۆژ به‌ڕۆژ زۆر ببێت له هه‌رێمی كوردستان، بێگومان و به دڵنیاییه‌وه ئێوه زۆر هه‌وڵتان داوه تا بگه‌ن به‌و ئاسته، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و سوپاستان ده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن. وه‌ك پێشتریش گوتم ئایندهی ئه‌م وڵاته له ده‌ستی ئێوەدایه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان دڵنیا بین كه ئه‌و ده‌سته ده‌ستێكی ئه‌مینه.
پیرۆزبێت لێتان، به‌خێر بێن.
زۆر سوپاس