نوچەنێت
تۆمەتبارێک دوای تەقە کردن لە هێزێکی پۆلیسی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێت.
رۆژی سێشەممە 2-7-2019، هێزێکی پۆلیسی سلێمانی هەوڵی داوە تۆمەتبارێکی داواکراو لە شارۆچکەی سەید سادق دەستگیر بکات، بەڵام تۆمەتبارەکە بەرەنگاری پۆلیس بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو تۆمەتبارەکە خۆی بە دەستەوەنەداوە و تەقەی لە هێزەکەی پۆلیس کردووە، بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بووە، دواتریش تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.
هەروەها پۆلیسە بریندارەکە بە مەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستی جێگیرە.