لە کەرکوک پۆلیس دەست بە کشانەوە دەکات

0

نوچەنێت

له‌ كه‌ركوك فیرقەیەکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە باشوری کەرکوك دەستیان بەکشانەوە کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، کە لە باشوری کەرکوک و شارۆچکەی حەویجە جێگركرابوون، بەرەو شاری بەغدا کشانەوە و بڕیاریشە فیرقەی ١٥ـی سوپای عێراق بێتە شوێنیان.

بڕیارە لە شوێنی فیرقەی ٣ـی پۆلیسی فیدراڵی فیرقەی ۱۱ـی سوپای عێراق بگوازرێته‌وه‌ کەرکوك. هەروەها بڕیارە فیرقەی ٦ـی پۆلیسی فیدراڵی لە باشوری کەرکوك بکشێتەوە و فیرقەی ٦ـی سوپای عێراق لە شوێنیان دەستبەکاربێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com