نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەلێت، سوپای وڵاتەکەی خۆی بۆ شەڕی نێوان تاران و واشنتۆن ئامادە دەکات و لە هەر ئەگەرێکدا بەشداری هێرشەکانی سەر ئێران دەبێت.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە میانی لێدوانێکدا گوتی: ئێران بە هۆی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەوە، پێدەچێ لە هیڵی خۆڵەمێشی تێپەڕ بێت و بیهەوێ هێڵی سووریش ببەزێنێت.
بە گوتەی کاتز ئێرانیەکان رەنگە تووشی لێکدانەوەی هەڵە بن و ئەمەش ببێتە هۆی ڕوودانی شەرێکی ناوچەیی.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل راشیگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بۆ وەها دۆخێک ئامادەکاری کردووە و ئامادەیە وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە.