نوچەنێت: ئاژانسەکان
چیرۆكنووسی بەنێوبانگی باشووری كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی شانازی ناوەندی “PEN” هه‌ڵبژێردرا.
شێرزاد حه‌سه‌ن، چیرۆكنووسی باشووری كوردستان، له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می ناوه‌ندی “PEN”ی كورد، كه له شاری ئۆلدنبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك سه‌رۆكی شانازی هه‌ڵبژێردرا.دوای كۆنگره‌كه كه دوێنێ ئه‌نجامه‌كانی بڵاوكرانه‌وه، په‌یكه‌ری ده‌سته‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گشتیی ئه‌و رێكخراوه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا.
“PEN” رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه و له ساڵی 1921 له له‌نده‌ن ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه و كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌ده‌ب و ئازادی راده‌ربڕین ده‌كات، بووه‌ته پردی په‌یوه‌ندی له نێوان نووسه‌رانی جیهان و پێكهاته‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یەش زیاتر له 144 ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامی له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه.
هه‌ر له‌كاتی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا، هه‌موو 3 ساڵ جارێك ناوه‌ندی “PEN”ى كورد كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و ده‌سته‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت. هەروەها بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی “PEN”ی كوردی بۆ نووسه‌ری كورد، حسێن ئه‌رده‌م له ساڵی 1980 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵی 1988 له كۆنگره‌ی “PEN”ی جیهانی له شاری كامبریجی به‌ریتانیان پێشنیازكرا و له هه‌مان كاتدا قبووڵ كرا.
