کاری لیژنەیەکی پەرلەمان بەستراوەتەوە بە پێکهاتنی کابینەی نوێ

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستمان بە یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانە بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی دەستووری ئەو ناوچانە.

کێشەی هەرە سەرەکی نێوان بەغدا و هەولێر کە بە هەڵواستراویی ماوەتەوە، جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ـە، کە بەغدا بە پلان کاری لیژنەی ماددەی ١٤٠ راگرت، کە دەبوایە لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆتاییان بە پرۆسەکە بە پێی دەستووری عێراق بهێنابایە.

لە لیدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جوان یونس، سەرۆکی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پلان و هەوڵەکانیان بۆ ئەو ناوچانە رایگەیاند: چاوەڕێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەین تاکو کارەکانمان دەستپێ بکەین، چونکە کاری لیژنەکەی ئێمە سیاسییە و پێویستی بە هاو ئاهەنگی تەواو هەیە لەناو لایەنە سیاسییەکان. هەروەها کار و پلانی باشمان بۆ ناوچانە هەیە.

جوان یونس دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە سەردانی نوسینگەی پەرلەمان لە کەرکوک، دەکەین کە لە قەرەهەنجیرە. هەروەها دەمانەوێت بە جددی بچینە ناو بابەتەکەوە و راپۆرتێکی تێرو تەسەل ئامادە بکەین بۆ ئەوەی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیداری هەرێم و بەغدا و نێودەوڵەتیشی بکەین.

سەرۆکی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم گوتیشی، لە دوای ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە، بە سێ قۆناغ بە پێی دەستوور پرۆسەکە دەچێتە پێش، کە:
یەکەم قەرەبووکردنەوەیە، کە هێشتا بە تەواوی زیانمەندان قەرەبوو نەکراونەتەوە.
دووەم سەرژمێرییە، بۆ ئەوەی بزانرێت رێژەی دانیشتوان و رێژەی پێکهاتەکان دیاری بکرێت.
سێیەم گشتپرسییە، کە لە کۆتایی پرۆسەکە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت بۆ یەکلایی بوونەوەی، کە لە رووی ئیداریشەوە بخرێتە سەر هەرێم یان بەغدا.

لەبارەی هاتنی شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بۆ عێراق تایبەت لەبارەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ـی دەستوور جوان یونس گوتی “وەک لیژەنەکە هیچ پەیوەندییەکمان بۆ شاندەوە نەکردووە، بەڵام بۆ داهاتوو راپۆرتمان ئامادە کردووە و دەمانەوێت بە دەستی پڕەوە سەردانیان بکەین و لە گەڵیان کۆببینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com