وەزارەتی تەندروستی چارەسەری ئەم گرفتە دەکات

0


نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تاڕادەیەک کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، چارەسەر کراوە.                              لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو زۆربەی نەخۆشخانەکانی هەرێمـی کوردستان دووچاری کێشەی کەمی دەرمان لە بوونەوە، ئەمەش یەکەم جار نییە و چەند جارێکی تر ڕوویداوە.                                                                                

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆرخاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند”تاڕادەیەک کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر کراوە، بەڵام بەتەواوی نا، چونکە کێشەی ئێمە ئەوەیە لە بەغداوە دەرمانی کەممان بۆ دێت، هەروەها ئەوە پارەیەی لە بەردەستمان بۆ کڕینی دەرمان کەمە و بەش ناکات”.              

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت”زیاتر ئەو دەرمانانە دەکڕین کە زۆر پێویستن و کاریان لەسەر دەوستێت، بۆیە بەشێک لە دەرمانەکانی تر جارجار کەم دەبێتەوە، بەردەوامیشین لە هەوڵی ئەوەی کە پارەمان زیاتر بدرێتێ بۆ ئەوەی بتوانین ئەو بۆشایەی لە بەغدا وە لەناردنی دەرمان دروستدەبێت پڕی بکەینەوە”.                                 

خاڵسس قادر ئاماژەی بەوەکرد، کە حکومەتی عێراقی بەردەوامە لەناردنی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی پێویست نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەوڵمانداوە بەغدا زیاتر هاوکارمان بێت.                                                          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com