روسیا داوایەک ئاراستەی ئێران دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

روسیا داوا لە ئێران دەکات، تووشی ئیحساسات نەبێت و لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا بمێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، سزاکانی سەر ئێران هاندەری سەرەکی ئێرانە بۆ تێپەڕبوون لە رێژەی دیاریکراوی پیتاندنی یۆرانیۆم.

سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی، بڕیاری ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر، بۆ سەر گوشارەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە. وەک مۆسکۆ جەخت لەوەدەکەینەوە کە  ئێران پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت.

وەزیری دەرەوەی روسیا، نیگەرانی خۆی بۆ بڕیاری ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەیەکی زۆر دەربڕی و داوای لە ئێران کرد، کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە دا بمێنیتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com