نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا
ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا دەڵێت، دوای ئەوەی ئەوروپیەکان لە سەر میکانیزمێکی دارایی لە گەڵ ئێران رێککەوتن، عێراق زۆرترین کەڵک لەم میکانیزمە وەردەگرێت.
ئەم میکانیزمە، رێگە بە عێراق دەدات، کە گاز و پێداویستیەکانی دیکەی خۆی لە ئێرانەوە هەناردە بکات.
بەپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، لە ماوەی رابردوو گفتوگۆیەکی هەمە لایەنە لە نێوان بەغدا، تاران و واشنتۆن ئەنجام دراوە و ئەمریکیەکان ئاگاداری قازانجەکانی ئەم میکانیزمەن بۆ عێراق.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بەغدا لە کڕینی گازی ئێران بەردەوامە و پارەکەشی بە دینار رادەستی بانکێکی عێراقی دەکات، هەر چەند ئێران ناتوانێ راستەوخۆ ئەم پارەیە هەڵبگرێتەوە، بەڵام بە رادەی پارەی پاشەکەوت کراو، کاڵا و شتومەک و پێداویستی خۆی لە دەرەوەی عێراق دابین دەکات.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای گوتووە، کە ئەمریکا ئاگاداری ئەم ئاڵۆگۆڕەی نێوان تاران و بەغدایە.