نوچەنێت-سکای نیوز
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لەندەن هاوکاری واشنتۆن ناکات.
جێرمی هۆنت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا دەڵێت: پێمان وانییە بەشداری هێرش بۆ سەر ئێران بین، ناتوانین ببین بە بەشێک لەم هێرشە، چونکە ڕوانینی ئێمە و واشنتۆن بە نیسبەت رێککەوتنی ئەتۆمی و سزاکانی سەر ئێران، دوو ڕوانینی جیاوازن.
هۆنت جەختیش لەسەر مانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکاتە و دەڵێت، دژ بەوەین، کە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هۆشداریش دەداتە تاران و دەڵێت “ئەگەر ئێران لە رێککەوتنەکە بکشێتەوە، ئێمەش هەمان هەڵوێست وەردەگرین”.
هۆنت گوتیشی، کە ئێران بە رێگەی حزبوڵڵای لوبنان و ئەنساروڵڵای یەمەنەوە، شەڕی بە وەکالەت دەکات و بۆتە هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەکە.