نوچەنێت
حکومەتی هەرێم پلانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا هەیە. بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەلێر دەڵێت، دەستکاری پێوەری کارەبای ماڵان دەکەین.
لە وەرزی سەرماو گەرمادا، رێژەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەم دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە حکومەت پێوەری کارەبای ماڵان دەگۆڕێت.
حسێن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەباو نەهێشتنی زێدەڕۆیی پێوەری زیرەک بۆ ماڵان دادەنێین. لە هەندێ ناوچەی شاری هەولێر دەست بە گۆڕینی پێوەر کراوە.
بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر هەورەها ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندووە، کە پێوەری زیرەکان لەسەر ستونی کارەبا دەبێت نەک لە ناوماڵان، بۆیە ناتوانرێ دەستکاری بکرێت.