نوچەنێت
له شاری سنهی رۆژههڵاتی كوردستان، كۆنگرهی ناودارانی كورد بە-بەشداری سەدان کەسایەتی ئەدەبی بهڕێوهدهچێت .
ئەمڕۆ سێشەممە ٢-٧-٢٠١٩، کۆنگرەی ناودارانی کورد لە هۆڵی مەولەوەی زانکۆی کوردستان، بە-بەشداری سەدان کەسایەتی ئەدەبی کورد بەڕێوەدەچێت و رێز لە ٣٠ کەسایەتی کورد دەگیرێت. هەریەک لە مەزهەری خالقی و بەختیار عەلی، لە ریزی ئەو کەسانەن کە رێزیان لێدەگیرێت.
لە باشوری کوردستان، ٤٠ کەسایەتی بانگهێشتی ئەم کۆنگرەیە کراون. بەشێکیان لە ریزی ئەو کەسانەن کە رێزلێنانیان بۆ دەکرێت.