نوچەنێت: تایبەت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیەیەنێت، له ڕێگای لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه به‌ردەوامین له یه‌كخستن و چاودێری كردنی نرخی ده‌رمان و له‌ناوبردنی ده‌رمانی بێ كوالێتی.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆر خاڵس قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەبارەت بە یەکخستنی نرخی دەرمان، ڕاگه‌یاند”حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رده‌وامه له پرۆسەی یه‌كخستنی نرخی ده‌رمان له سەر تاسەری هەرێمی كوردستان، تائێستا زیاتر له (٥٥٠٠) جۆری ده‌رمان نرخیان یه‌ك خراوه و تاکو ته‌واوبوونی هه‌موو جۆره‌كانی ده‌رمانی، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه دەبێت”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دەڵێت”له‌ڕێگای لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه، بەردەوام چاودێریی كۆمپانیاکانی دەرمان، كۆگا و ده‌رمانخانه‌كان دەکرێت بۆ پابه‌ندبوونیان بەڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ڕووی کوالێتی و ماوەی بەسەرچوون و ئەو نرخەی کە له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆیان دیاری كراوه”.
دکتۆر خالس قادر ئاماژەی بەوەشکرد، هەرجۆرە دەرمانێکی قاچاغ و ئەو دەرمانانەی، کە بەپێی ڕێنمایییەکانی وەزارەت نین لەلایەن كوالێتی كۆنترۆڵەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.