نوچە-ئاژانسەکان
جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بەرامبەر بە گوشارە نێودەوڵەتییەکان خۆی بە دەستەوە نادات و- وڵاتانی جیهان ناچار دەکەن، بە زمانی نەرم وبە رێزەوە قسە لە سەر ئێران بکەن.
بە گوتەی جەواد زەریف، ئەو گوشارانەی کە لە سەر ئێرانن هۆکارەکەی ناگەڕێتەوە بۆ بەهێزبوونی ئەمریکا ولاوازی ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکیەکان بە کشانەوەیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێرانیان لە کۆت و بەند رزگار کرد.
زەریف، هەروەها ئەمریکای بەوەتۆمەتبارکردووە کە هەوڵی تێکشکانی بەرەی بەرگری ئێران دەدات.