نوچە-رۆیتەرز
سوریا رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە،لانی کەم چوار کەسی مەدەنی کوژران و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئیسرائیل، هێشتا ئەم هەواڵەی رەت یان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا دەڵێت، هێرشەکان لە ئاسمانی لوبنانەوە ئەنجام دراون. سیستمی دژەموشەکی ئەم وڵاتەش وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری گوتەبێژێکی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە کە ئەوان لە بارەی ئەم راپۆرتانە لێدوان نادەن.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، ئیسرائیل بە پاساوی هەبوونی سەربازی ئێران لە سەر خاکی سوریا، بەردەوام ئێران و حزبولڵای لوبنانی کردۆتە ئامانج.