نوچە-العهد
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، لە دوای کشانەوەی هێزەکانیان لەم وڵاتە، هێزێکی هاوبەش لە وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودوڵەتی دژ بە داعش رەوانەی سوریا دەکەن.
جەیمز فێری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت، پێدەچێ لە ماوەی چەند هەفتە ژمارەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سوریا جێگیر بکەن. ئەمەش دوای ئەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، کۆمەڵێک کیشەی چارەسەرنەکراویان لە بەردەمدایە کە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.
فێری بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناو ئەو وڵاتانە بدات کە هێزەکانیان ڕەوانەی سوریا دەکەن، جەختی کردە سەر جێگرەوە بوونی ئەم هێزانە لە سوریا.
فێری هەروەها گوتی، هەندێک لە وڵاتان نایانهەوێ کە بە ئاشكرا هێز رەوانەی سوریا بکەن. ئەمەش هیچ بەربەستێک دروست ناکات.