ترەمپ و کیم کۆبوونەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی جینا،ئەمڕۆ یەکشەممە،٣٠ی جونەی، سەرۆکانی ئەمریکا  وکۆریای باکور کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون، لە سەر خاکی کۆریای باکور لە نزیک سنورەکانی دووباکور کۆبونەوە.

ترەمپ بە یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا، هەژمار دەکرێ کە لە سەر خاکی ئەم وڵاتە لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە.

ترەمپ وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە سەردانەی بۆ خاکی کۆریای باکور، گوتی، بە فەرمی بانگهیشتی سەرۆکی ئەم وڵاتەم کردووە کە سەردانی واشنتۆن بکات.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئەم دیدارەی بە مێژوویی وەسف کرد و رایگەیاند، تێپەڕبوون لە سنورەکانی دوو کۆریا بۆ من جێی شانازییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com