لە سبەینێوە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەکرێت

0


نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاو کەوتوو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.                                                               

ڕۆژی ٢-٥-٢٠١٩، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیدا، کە لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوون و هاوردەدەکرێن بۆ ناوەی هەرێم، بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ فەرمانەکە لە رۆژی ١-٧-٢٠١٩ وە کاری پێدەکرێت.      

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دکتۆر سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو، ڕاگەیاند”بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت، بەپێی بڕیارەکەش لە سبەینێوە ١-٧-٢٠١٩، بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.                                                                                                                  

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەدەکات، ١٠ ڕۆژ لەمەو بەر وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی تەواوی بۆ هەموو كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل ناردووە،‌ بۆیە بڕیارەكە لە سبەینێ دووشەممەوە لە لایەن خاڵە گومرگییەكانی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ دەكرێت.

سامی جەلال، هەروەها گوتی”لەلایەن خاڵە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان، پشكنینی تەواوی هونەری بۆ ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان  دەكرێت. هەر ئۆتۆمبێلێكیش بێتە هەرێمی کوردستان، ئەگەر بە پێی ئەو رێنمایییان نەبێت كە پێشتر دەرمان كردووە،‌ دەگەڕێندرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com