نوچە-ئاژانسەکان
خولی حەوتەمی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا وتاڵیبان، ڕۆژی رابردوو دەستی پێکردەوە. هێرشی چەکدارانی ئەم رێکخراوە بۆ سەر ویلایەتی بوغلان لە ژێر پرسیاردایە.
لە ئەنجامی ئەم هێرشەی تاڵیبان لانی کەم ٣٠ چەکدار کوژراون.
وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەفغانستان، تاکو ئیستا بەرامبەر بەم هێرشانەی تاڵیبان هەڵویستیان وەرنەگرتووە.
بەرپرسێکی ئەمریکی، جەخت دەکاتە سەر بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی تاڵیبان و واشنتۆن.
بریارە هەردوو لایەنی ئەم دانوستانانە، گفتوگۆ لە سەر خشتەیەکی زەمەنی بکەون کە بەو پێیە هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی ئەفغانستان بکشێنەوە. لە بەرامبەردا تاڵیبان بەڵێن دەدات کە لەسەر خاکی ئەفغانستانەوە هێرش نەکاتە سەر هیزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی.