نوچە-رۆیتەرز
سەرۆکی روسیا جەخت دەکاتە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن و دەڵێت، بۆ ئەم مەبەستە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن.
ڤلامدیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی جی ٢٠ لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەگەری سزادانی وڵاتەکەی لە لایەن واشنتۆنەوە، گوتی، باشتر وایە واشنتۆن باشترین بڕیار بدات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ روسیا، مۆسکۆ بۆ ئەم مەبەستە هەموو هەوڵی خۆی دەدات.
پوتین ئەوەشی خستە روو، کە سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانیان لە سوریا، ڕوونکردنەوەی پێوستی بە سەرۆکی ئەمریکا داوە.