هەوڵی پێکهێنانی دەوڵەتی سێبەر دەدرێ

0

نوچە-الفرات

سەرۆکی رەوتی حیکمە دەڵێت، بە بێ ئەوەی زیان بە ئاسایشی وڵات بگەیێنن،هەوڵی پێکهێنانی دەوڵەتی سێبەر دەدەن.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە،بە بۆنەی یادی شۆڕشی ١٩٢٠ گوتارێکی پیشکەش کرد و رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرەڕۆیی سیاسیانە لە عێراق و کابینەی حکومەتی ئەم وڵاتە، رێگای ئۆپۆزسیۆن بوونیان گرتۆتە بەرو هەوڵ دەدەن دەوڵەتی سێبەر دروست بکەن.

سەرۆکی رەوتی حێکمە داوای لە حکومەتی ناوەندی کردووە، کە هەوڵی بەکردەیی کردنی ویست و داخوازی ئۆپۆزسیۆن بدات و کار بۆ چاکسازی لەم وڵاتە بخاتە ئەجیندای خۆیەوە.

عەمار حەکیم ڕوونی دەکاتەوە، کە ئامانجی ئەوان کردنە ئامانجی کەسایەتی و بەرپرسانی عێراقی نییە، بەڵکو ئەوەی بەرەوڕووی دەبنەوە شێوە و چۆنێتی مامەڵەکردنی حکومەتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com