نوچەنێت
ئەمڕۆ دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆککۆماری عێراق کۆبوونه‌وه. باسیان لە گرنگی هاوئاهەنگی و هاوکاری نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 29-6-2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ”له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و گرنگیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێکرا”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (شەممە، 29-6-2019) لە بەغدا لەگەڵ نوێنەری هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئامادە بوون. ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵیی خۆیان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونیان لێکرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی لەبارەی “دۆخی سه‌ختی رابردووی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش و قۆناخی ئێستا و روانینی خۆی بۆ داهاتوو پێشكه‌ش كرد، دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێویستی به رۆڵ و پشتگیری و هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه”.