نوچەنێت
بەپێی راگەێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبۆتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩-٦-٢٠١٩، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێکهاتبوون لە پازده ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به یاوه‌ریی نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بەغدا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که دکتۆرە ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوون.
شاندەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوابەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق، دواترلەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
دەقی راگەاێندرواوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
uه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت و خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی بۆ ئاساییبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، نیشان دا.
ئه‌مڕۆ شه‌مه 29/6/2019 له به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هه‌ر پازده ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به یاوه‌ریی به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوون، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵیی خۆیان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونیان لێکرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی سه‌ختی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش و قۆناغی ئێستا و ڕوانینی خۆی بۆ داهاتوو پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێویستی به ڕۆڵ و پشتگیری و هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
به‌ڕێزیان جه‌ختی له گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرده‌وه به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ماده‌ی سه‌د و چل و له‌مباره‌یه‌وه گرنگیی هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و یوونامی كرد له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و تێکشكاندنی تیرۆر.
تاوتوێکردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ، چاكسازییه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانی كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.