نوچەنێتخێزانێک بەمەبەستی گەشتکردن رودەکەنە روباری خابور، بەڵام هەموویان گیان لەدەست دەدەن.
دوێنێ هەینی ٢٨-٦-٢٠١٩، خێزانێکی پێنج کەسی ناحیەی باتیفەی سەر بە قەزای زاخۆ، بەمەبەستی گەشتکردن روودەکەنە روباری خابور، بەڵام هەموویان گیان لەدەست دەدەن.
بەپێی گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆك” ته‌رمی دایكه‌كه و كچ و كوڕێك دۆزراونەتەوە، بەڵام ته‌رمی باوك و كچێكیان ماوه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای ئەوانی دیکە”.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو خێزانە سەربە ناحیەی باتیفەی قەزای زاخۆیە، بۆ گەشتکردن رویان کردۆتە روباری خابور، سەرەتا یەکێکیان دەکەوێتە ناو ئاوەکە و دواتر یەک لەدوای یەک ئەندامەکانی تر بۆ ڕزگارکردنی ئەوی دیکەیان دەچنە ناو ئاوەکە و دەخنکێن.
ئەندامانی خێزانەکە بریتین لە له حه‌سه‌ن عه‌بدولقادر سه‌یدا، هه‌یبه‌ت حاجی محه‌مه‌د ، شرنه‌خ حەسەن، سۆلین حەسەن، سالار حەسەن.