دوایین هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی تورکیا ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی G20 لە گەڵ هەر یەکە لە ترەمپ و پوتین کۆبووەوە پرسی کرینی سیستەمی موشەکی ئێس 400ـی تاوتوێ کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتی کردۆتەوە، کە لە كڕینی سیستمی بەرگری موشەكی ئێس 400ـی رووسی ھیچ گرفتێك لە ئارادا نییە و ترەمپیش دەڵێت “رەنگە چارەسەری دیكە بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە”.

ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی لووتكەی G20، لە شاری ئۆساكای ژاپۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە جیا لەگەڵ ھەریەك لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە.

 لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ پوتن، ئەردۆغان رایگەیاند، ھیچ گرفتێك لە كڕینی سیستمی بەگری مووشەكی ئێس 400ـی رووسی نییە و گرێبەستمان لەگەڵ رووسیا وەك جۆی جێبەجێ دەكرێت، ئێستا كار لەسەر شێوازی وەرگرتننی دەكرێت و كارەكان بەرەو كۆتایی دەچن.

بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپیش، ترەمپ رایگەیاندووە، نا دادپەروەری بەرامبەر توركیا كراوە، چونكە ئیدارەی ئۆباما نەیھشتووە سیستمی پاتریۆت بە توركیا بفرۆشرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکراشیکردووە، بۆ سەردانکردنی تورکیا بانگهێشت کراوە و لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام دەبن.

روونیشی كردووەتەوە، رەنگە رێگەچارەی دیكە بۆ پرسی كڕینی ئێس 400 لەلایەن توركیا بدۆزرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com