نوچەنێت
سیاسەتمەدارێکی بە ناوبانگی کورد رایدەگەیەنێت، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیستا په‌كه‌كه گرتوویه‌تییه‌به‌ر هه‌ڵه‌یه و زیان بە کورد دەگەیەنێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە توركيا بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كردووه‌ته بیانوو بۆ بۆردومانكردنی گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له ده‌ڤه‌ری برادۆست و بناري قه‌ندیل، له‌ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوو، 5 هاوڵاتی سڤیل شه‌هیدبوونه و 6ـی دیكه‌ش برینداربوونه.
مەحموود عوسمان، سیاسەتمەدار، له باره‌ی شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیستا په‌كه‌كه گرتوویه‌تییه‌به‌ر هه‌ڵه‌یه و زیان به كوردی باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
مەحموود عوسمان ده‌شڵێت “توركیا به بیانووی بوونی په‌كه‌كه ناوچه‌كانی كوردستان بۆردومان ده‌كات و هاووڵاتیانیش ده‌بنه قوربانی”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو حزبه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان چۆنه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسووكه‌وت بكات. جەختیشی له‌وه‌ش كرده‌وه، کە “پێویسته توركیاش ده‌ست به پرۆسه‌ی ئاشتی بكاته‌وه”.