نوچە-سپۆتنیک
بە گوێرەی راگەیێندراوی کشکی سپی، سبەی،٢٨ی جونەی سەرۆکانی ڕوسیا و ئەمریکا کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی،هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمیر پوتین، رۆژی هەینی لە پەراویزی کۆبوونەوەی لوتکەی جی ٢٠ لە ژاپۆن دیدار و گفتوگۆ دەکەن.
بڕیارەرۆژی هەینی، سەرۆکی ئەمریکا لە گەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆبێتەوە.
لە پەراویزی کۆبوونەوەی لوتکەی جی بی، ترەمپ لە گەڵ سەرانی ژمارەیەک لە وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات.
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، دیدارەکەی نێوان ترەمپ و سەرۆکی چینی بە دیدارێکی مێژوویی وەسف کردووە و رایگەیاندووە، دوو سەرۆک لەم دیدارە دەگەنە رێککەوتنێکی مێژوویی.