نوچەنێت-فۆکس نیوز
سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ناکۆکیەکانی تاران و واشنتۆن گوتی “هیوادارم ئەم ڕووداوانە نەبێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکی شەڕ لە گەڵ ئێران.
دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی جون، لە میانی گفتوگۆیەک لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، گوتی: هیوادارین شەڕ ڕوونەدات، ئەگەریش رووبدات، شەڕێکی درێژخایەن نابێت.
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، ئەگەر شەڕ ڕووبدات، بە هیچ شێوەیەک هێزی زەمینی ڕەوانەی ناوچەکە ناکات.