نوچەنێت-رادیۆ ئەڵمانیا
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، لە سەروبەندی دەستپێکی کۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٢٠، لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەی کەنداو هۆشداری دەدات و دەشڵێت “ململانێکانی ئەمریکا لە گەڵ وڵاتانی ئێران و کۆریای باکور، لە گرنگترین پرسە هەستیارەکانی جیهانن”.
دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، هەروەها گوتیشی: پانتایی سیاسەتی دەوڵەتی ئەوە هەڵناگرێ، کە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان خۆیان بە سەر وڵاتانی لاواز بسەپێنن.
جێێ ئاماژەیە، کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی جی ٢٠، بە بەشداری سەرانی ٣٧ وڵاتی جیهان و رێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت و لە سەر یەک ٣٠ هەزار کەس لە ئۆکاسا هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای ژاپۆن بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.