نوچەنێت-ئاسوشیتیدپرێس
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئێران ئاستی دیاریکراوی پیتاندنی یۆرانیۆم ببەزێنی، هەموو بژاردەکان لە دژی ئەم وڵاتە دەخەینە سەر میز.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە میانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە گەڵ هاوتا ئیسرائیلی و روسیەکەی، ئەم هۆشدارەی داوەتە ئێران.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، کە سەردانی ئیسرائیلی کردووە، جارێکی دیکە هۆشداری دایە ئێران و رایگەیاند “گەر ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر ئێران دەستپێشخەر نابێ، تاران بە مانای لاوازبوونی واشنتۆنی نەزانێت”.
بۆڵتۆن گوتیشی، ئێران دەبێ هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی رابگرێت و ئەگەر لە رێژەی دیاریکراو، هەوڵی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر بدات، واشنتۆن هەموو بژاردەکان لە دژی بەکاردێنیت.