فوئاد حوسێن: ئابووری عێراق لە بەریەک هەڵدەوەشێتەوە

0

نوچەنێت-السومریە نیوز

وەزیری دارایی عێراق لە بارەی ڕوودانی شەڕێکی گەورە لە ناوچەی کەنداو هۆشداری دەدات و دەشڵێت “ئەگەر ئەم شەرە ڕووبدات، ئابوری عێراق لە بەریەک هەڵدەوەشێتەوە”.

فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق، لە بارەی ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئێران و وڵاتانی دژبەری لە ناوچەی کەنداو هۆشداری دەدات و دەڵێت، بەو هۆیەی، کە ئابووری عێراق گرێدراوی نەوتە، زۆرترین زیانی بەردەکەوێت.

بە گوتەی فواد حسێن، رەوشی ناوچەکە گەلێک مەترسیدارە و بە هۆی ئامادەبوونی چەند وڵات لەم ململانێیە، ئاڵۆزیەکان تا دێ زیاتر دەبێت، بە تایبەتی، کە نزیکە لە جوگرافیای عێراق.

وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند: زۆربەی نەوتی هەناردە کراوی عێراق بە رێگەی کەنداو هەناردە دەکرێت و هەر جۆرە شەڕێک لەم ناوچەیە ئابوری عێراق ئیفلیج دەکات، چونکە ٩٠%ی داهاتی عێراق لە نەوتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com