نوچەنێت-رۆیتەرز
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، خوازیاری یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی هەزاران ئەندامی داعشە.
بە گوێڕەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، میشک باشلە، سەرۆکی دامەزراوەی مافەکانی مرۆفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە ئاماژەدان بە زیندانی بوونی ٥٥ هەزار ئەندامی داعش لە سوریا و عێراق، داوا دەکات، کە چارەنووسیان یەکلا بکرێتەوە.
خانمی باشلە لەم بارەوە رایگەیاند: ئەم ٥٥ هەزار ئەندامەی داعش، کە ئیستا لە گرتووخانەکاندا، یان دەبێ دادگایی بکرێن یان هەرچی زووتر ئازاد بکرێن.
ئەم بەپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەم ٥٥ هەزار کەسە، بریتین لە ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان، کە ژمارەکەیان لە ژمارەیەک لە وڵاتان مافی پەنابەری و نیشتەجێبوونیان پێنادرێت.
بە گوتەی باشلە، ژمارەیەک لەم ئەندامانەی داعش، منداڵانن، کە چیدی نابێ تووشی ئازار و رەنجی زیاتر بن.