نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی جون، بڕیارێکی نوێی لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران واژۆ کرد.
بە گوێرەی ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، سزای نوێ بە سەر ئێراندا دەسەپێندرێ و لە سەرووی هەموویانەوە، عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەخرێتە لیستی رەشی ئەمریکاوە.
سەرۆکی ئەمریکا هاوکات جەختی کردۆتەوە سەر ئەنجامدانی گفتوگۆ و رێککەوتن لە گەڵ ئێران و گوتیشی: ئەمریکا نایهەوێ شەڕ لە دژی ئێران دەستپێبکات و خوازیاری رێککەوتنین لە گەڵ ئەم وڵاتە.
ترەمپ هەروەها داوای لە ئێران کرد، کە کۆتایی بە پشتیوانی کردنی لە گروپە تیرۆریستیەکان بهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ستایشی خەڵکی ئێرانی کرد و گوتیشی “ئێران توانای ئەوەی هەیە، کە بە خێرایی گەشە بکات، بەڵام هیچ کات رێگە بە رژێمەکەی نادەن، کە دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات”.