نوچەنێت-روسیا الیوم
وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر سەبارەت بە دەستوەردانەکانی ئێران، هۆشداری دایە ئەم وڵاتە و رایگەیاند، تاران لە سەر سیاسەتی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی بەردەوامە.
سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی روسیا الیوم، گوتی: هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی کەنداو، زیان بە ئاسایش و بەرژەوەندی میسر دەگەیەنێ.
سامح شوکری گوتیشی “سیاسەتی هەژمۆنخوازی و شەڕی بە وەکالەت رەتدەکەینەوە و جەختمان لە سەر بەرژەوەندی و سەروەری وڵاتانە”.
شوکری لەبارەی پەیوەندیەکانی قاهیرە و مۆسکۆ گوتی، پەیوەندی دوو وڵات لە ئاستی پەیوەندی ستراتیژیدایە و لە بارەی قەیرانی سوریا و شەڕی دژ بە تیرۆریزم هاودیدین.