پەرلەمانی عێراق متمانەی بەسێ وەزیری دیکە دا

0


نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی دەنگدان لەسەر وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی، سێ وەزارەتی تر دەنگییان لەسەر درا.                                  

دوای ململانێیەکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لەسەر پڕکردنەوەی پۆستە وەزاریییە بەتاڵەکانی کابینەکەی عادل عەبدول مەهدی، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق توانی کاندیدی سێ وەزارەتی دیکە پەسەند بکات.                        

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە تەواو کردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، ڕایگەیاند”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-٦-٢٠١٩ پەرلەمانی عێراقدا، لە چوارچێوەی دەنگدان لەسەر وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی، سێ وەزارەتی تر دەنگییان لەسەر درا و متمانەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستهێنا و بوون بەوەزیر”.                                                                                                                     

سەبارەت بە ناوی وەزارەتەکان، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، دەڵێت”هەریەک لەوەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری و دادی عێراق پڕکرانەوە و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، بەڵام بەر بژێری وەزارەتی پەروەردە، نەیتوانی دەنگی پێویستی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت”.                                                                                         

شێروان میرزا ئاماژەی بەوەشکرد، کاندیدەکەی وەزارەتی داد حاکم فاروق شوانی بوو، کە کوردە و خەڵکی شاری کەرکوک، دیارە با گراوندێکی باشی هەیە، ڕەزامەندی هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لەسەر بووە و هەموویان دەنگیان پێداوە بەفراکسیۆنی پارتیشەوە.                                                                                                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com