نوچە-یۆرۆ نیوز
بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی، هێرشی سایبەری رۆژانی رابردووی ئەمریکای بۆ سەر وڵاتەکەی پشتڕاست کردەوە.
ئەم بەرپرسە باڵایەی ئێران، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشی سایبەری ئەمریکا، رایگەیاند، راگەیاندنەکان لەم بارەوە پرسیاریان کردووە، دەبێ بڵێم لە مێژە ئەمریکا هێرشی سایبەریمان دەکاتە سەر. ئێمە لە گەڵ تیرۆریزمی سایبەری ئەمریکا روو بەرووین. لەوانە ستاکس نێت و گەمارۆکان.
ئەم بەرپرسە ئێرانیە دەڵێت، هێرشەکەی رۆژانی رابردووی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە.