نوچە-ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا
دوای ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا قەیران وئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، گەیشتە ئەو پەڕی خۆی و تا دێ ئەم ئاڵۆزیانە قوڵتر دەبنەوە، نرخی نەوتیش لە بەرزبوونەوەدایە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، ئەم ئاڵۆزیەی ناوچەی کەنداو تەشەنە دەکات بۆ ناو ئابوری جیهانی و بە تایبەت وڵاتانی ئاسیای نیگەران کردووە.
ئەگەر چی هیچ هیوایەک بە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکانی چین و ئەمریکا نییە و داهاتووی ململانێکانی ئێران و ئەمریکا ناڕوونە، لە دوای تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە، نرخی نەوت بە رێژەی ١٠% بەرزبۆتەوە.