هەوڵە دبلۆماسیەکانی دژ بە ئێران دەخاتە گەڕ

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ باس لە سەر پلاتفۆرمێکی هاوبەش و هاوپەیمانییەکی بە هێزتر سەردانی سعودیە  وئوردن دەکات.

مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە رۆژانی داهاتوو سەردانی سعودیە و ئیمارات دەکات.

ئەم سەردانەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، بۆ ئەم دوو وڵاتە عەرەبیە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزیەکان لە نێوان تاران و واشنتۆن گەیشتۆتە لوتکە. هاوکات رۆژی رابردوو ئێران بە فەرمی هەڕەشەی لەم دوو وڵاتە کرد.

بە گوتەی پەمپیۆ، ئەم دوو وڵاتە دوو هاوپەیمانی گەورەی واشنتۆن هەژمار دەکرێن.  لە سەردانەکەیدا، لە بارەی بەهێزترکردنی هاوپەیمانی ستراتیژی نێوانیان گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، جارێکی دیکە جەختی کردە سەر ئەنجامدانی گفتوگۆی بێ مەرج لە گەڵ ئێران  وگوتی، واشنتۆن ئامادەی دانوستانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com